شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەمساڵ ئەو بەشە بودجەیەی هەرێم كە لە عێراقەوە دێت، بە نزیكی سێ هێندەی ساڵانی 2012 و 2013 دەبێت، ئەگەر دو حزبە دەسەڵاتدارەكەی هەرێم تێكی نەدەن و شێوازی فرۆشتنی نەوتەكە تەسلیم بكەن.
ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمشەو چوارشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"ئەمساڵ بەشە بودجەی هەرێم کە لە عێراقەوە دێت بە نزیکی سێ هێندەی ساڵانی 2012 و 2013 دەبێت، کە ئەمە زۆرترین پارەیە دێت بۆ هەرێم و دۆخی خەڵک و هەرێم زۆر باش دەبێت. تەنها ئەگەر ئەم دەسەڵاتە و دو حیزبە تێکی نەدەن و گرفتی تێ نەخەن و شێوازی فرۆشتنی نەوتەکە تەسلیم بکەن."
سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەمەی من دەیڵێم زانیارییە نەک تەنها ئاواتخواستن. ئەمە لە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقدا جێگیر دەکرێت."