2019-07-16   1607     
هەریەک لەچەتۆ ساڵح سەعید، پۆڵا سیروان تاڵەبانی‌و مامۆستا مەحمود قەرەداخی داوا لەكۆسره‌ت ڕه‌سوڵ دەکەن بەپێی ریزبەندی دەنگ، پلەکانیان بۆ سەرکردایەتی بەرزبکرێتەوە.
ئاوێنه: ئه‌و سێ كادره‌ی یه‌كێتی له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی جێگری سكرتێری حزبه‌كه‌یان كردووه ده‌ڵێن، "بەپێی ماددەی 29 لەپەیڕەوی ناوخۆی پەسندکراوی کۆنگرەی سێیەم، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دیاریكرا به 55 ئەندام، دوای ماوه‌یه‌ك ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كه‌میكرد بۆ 51 ئه‌ندام".
ئه‌و سێ كادره داوا ده‌كه‌ن، "به‌مافی خۆمانی ده‌زانین، به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندی ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌كانمان له‌كۆنگره‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وین بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی".
