گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران
  2023-01-16       350       

کارگێڕی فڕۆخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رایگەیاند، بەهۆی بونی تەمێکی چڕ لە ئاسمانی شاری بەغدا و ناوچەکەدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گەشتەکانیان راگرتوە، چونکە ئاستی بینین بۆ کەمتر لە 100 مەتر دابەزیوە.

ئاوێنە: فڕۆخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، بە لەبەرچاوگرتنی خراپی دۆخی کەشوهەوا و کەمبونەوەی مەوداکانی بینین کە هۆکارەکەی بونی تەمێکی چڕە لە بەغدای پایتەخت، ئەمڕۆ بڕیاریانداوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گەشتەکانی فڕۆکەخانە رابگیرێن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرکاتێک مەودوای بینین گەشتەوە ئاستێک کە لە روی ستانداردی گەشتکردنەوە گونجاوبێت گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە، داواش لە گەشتیاران دەکەن دان بەخۆیاندا بگرن، چونکە ئەو رێوشوێنە بۆ سەلامەتی گیانی ئەوانە.

سەبارەت بەکاتی کردنەوەی گەشتەکانیش لە فڕۆخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەوە خراوەتەڕو، هەر کاتێک دۆخی کەشوهەوا ئاسایی بوەوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە و لەو کاتەدا گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×