"لە مانگی نیسانی داهاتو دابەشكردنی موچەی خانەنشینان دەکرێتە کارت"
  2023-01-23       665       

بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەریم دەڵێت، بڕیارە لە مانگی نیسانی داهاتو دابەشکردنی موچەی خانەنشینان بکرێتە کارت و لە وەزارەتی پێشمەرگەشەوە دەست بە پرۆسەکە دەکرێت.

ئاوێنە: مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان، ئەمڕۆ دوشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند"بڕیارە لە مانگی نیسانی داهاتو پرۆسەی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان بکرێتە کارت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی موچەی مانگانە بەسەر گشت خانەنشینانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت، ئەوەش لەپێناو باشترکردنی پرۆسەی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان."

بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان وتوشیەتی"دروستکردنی کارت بۆ خانەنشینان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەکات و ئامادەکارییش کراوە بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچونی پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان."

مەولود سابیر ئاماژەی بۆ ئەوەش دا"پرۆسەی ڕێکخستنی موچەی خانەنشینان یەکێکە لە خاڵەکانی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و بڕیار بو لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی کردنەوەی بانکی نیشتمان دوا را بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×