بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی دراوی ساخته رایگه‌یاند، ساخته‌كردنی دراوی ناوخۆیی لاوازه و له‌لایه‌ن زۆر خه‌ڵكه‌وه ئاشكراده‌كرێت، دراوه كاغه‌زیه‌كانیش به‌هێزترین جۆری دراون كه خراونه‌ته بازاڕه‌كانی عێراقه‌وه.
ئاوێنە: ئیحسان شه‌مران یاسیری ڕاوێژكاری بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاند، دراوه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت جۆره‌كانی (10 هه‌زار، 25 هه‌زار، 50 هه‌زار دیناری) په‌ڕه‌یه‌كی رون له‌خۆده‌گرن و بونه‌ته یه‌كێك له به‌هێزترین دراوه كاغه‌زیه‌كان كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیه‌وه ده‌رده‌چن.
وتیشی، "ساخته‌كردنی دراو لاواز و خراپه، و زۆرجار له‌لایه‌ن خه‌ڵك و كه‌رتی بانكی و بانكی ناوه‌ندییه‌وه ئاشكراده‌كرێن و ده‌دۆزرێنه‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و دراوانه‌شی ئێستا له بازاڕدان له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه ده‌رده‌چن".
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته، ئیحسان شه‌مران یاسری ئاشكرایكرد، "كاغه‌زه ساخته‌كان ڕونن و به‌راورد به دراوی ره‌سه‌ن ته‌نكترن".
ره‌تیشیكرده‌وه، بانكی ناوه‌ندی ئاماژه‌ی به هیچ زیادبونێكی كردبێت بۆ دراوی ساخته و ئاشكرایكرد، "هه‌ر دراوێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت، راسته‌وخۆ خاوه‌نه‌كه‌شی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت".