پەرلەمانتارێكی یه‌كێتی: ڕەخنە لە بێپلانی حكومەتی هەرێم دەگرێت لەبارەی دابینكردنی نەوت بۆ هاوڵاتییان
  2023-02-03       408       


پەرلەمانتارێك رەخنە لە بێپلانی و خەمساری حكومەتی هەرێم لەبارەی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان دەگرێت و دەڵێت، نەوتی خاو و پاڵاوگەی هەیە و دەتوانێت چاوەڕێی عێراق نەكات.

ئاوێنه‌: كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، سەبارەت بە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان، حکومەتی هەرێم خۆی نەوتی خاو و پاڵاوتگەی هەیە دەتوانێت ساڵانە پێش هاتنی وەرزی سەرما دەستبکات بە پاڵاوتن و هەڵگرتنی نەوتی سپی و بەنرخێکی کەم دابەشیبکات بەسەر هاوڵاتیاندا و چاوەرێ حکومەتی عێراق نەکات.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی وتەی ئەو، “بەشی زۆری نەوتی خاوی عێراق رۆژانە لە پاڵاوگەکانی بازیان و کەڵەک بە پارە دەپاڵێورێت”.

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیكەی مانگ و نیوێكی وەرزی زستان، هێشتا هاوڵاتییان لە سەنتەری شارەكاندا هیچ بڕە نەوتێكیان وەرنەگرتووە.

حكومەتی هەرێم لەمساڵدا نەوتی سپی تەنها لە ناوچە شاخاوییەكاندا بە نرخێكی بەرز دابەشكردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×