ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیازیكردوه به‌های 100 دۆلار بكرێت به 135 هه‌زار دیناری عێراقی. ئه‌ندامێكی پێشوی لیژنه‌ی دارایی-یش ده‌ڵێت، سودانی دوای ڕه‌زامه‌ندی سێ لایه‌نی په‌یوه‌نیدار ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات.
ئاوێنه: جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندووه، "سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیازیكردوه كه به‌های 100 دۆلار بكرێت به‌نزیكه‌ی 135 هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌خاڵه گرنگه‌كان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانان و هاوڵاتیان ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه هۆشیار عەبدوڵا، ئه‌ندامی پێشوی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، "جێبەجێکردنی بریارێکی لەو جۆرە پێویستی بەدو هەنگاو هەیە؛ یه‌كه‌م، وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق پەسەندی بکەن و بگەنە رێکەوتن. دووه‌م، بانکی ناوەندی عێراقی لەگەڵ صندوقی نەقدی دەولی بکەوێتە گفتوگۆ‌و پەسەندێتی ئەو دامەزاروەیە بۆ ئەو گۆڕانکاریە وەربگرێ وەک ئەوەی ساڵی ۲٠۲٠ کردی."
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌وه‌شی وتووه، "هه‌نگاوه پێویسته‌كان له سودانیه‌وه بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار گیراونه‌ته‌به‌ر كه یه‌كێكیان به‌كارهێنانی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و ئاسان و ساده‌یه له‌گه‌ڵ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران تا دۆلاریان به‌ئاسانی ده‌ستبكه‌وێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هیچ قه‌یران و كێشه و گرفتێك بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ئارادا نیه، حكومه‌ت رێوشوێنه‌كانی خۆی په‌یڕه‌و ده‌كات و له كاتی خۆیدا موچه دابه‌شده‌كات، له‌كاتێكدا بانكی ناوه‌ندی له‌ماوه‌ی ڕابردودا زیاتر له دو ترلیۆن دیناری چاپكردوه، ئه‌مه‌ش بوه هۆی زیادبونی دراوی چاپكراوی عێراقی و تا ساڵی 2019 گه‌یشته 83 ترلیۆن دینار، ناشزانین ئه‌و بڕه پاره‌یه تا ئێستا هه‌موی خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه یاخود نا.
جه‌مال كۆچه‌ر باسی له‌وه‌شكردووه، "پێویسته حكومه‌ت سه‌رنجی له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی گومرگ و باج بێت، به‌ره‌نگاریی قاچاخچێتی ببێته‌وه و هه‌وڵبدات به ته‌واوی ڕایبگرێت، هه‌روه‌ها ناردنی بودجه‌ش بۆ په‌رله‌مان خێراتر بكات".
سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌دۆلار، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، "هیچ حكومه‌تێك له جیهاندا ناتوانێت موچه به دۆلار یان به دراوێكی تر جگه له دراوی نیشتمانی خۆی دابه‌شبكات، به‌ڵام حكومه‌ت ده‌توانێت داوا له هاوڵاتیان بكات له‌ڕێگه‌ی بانكه حكومیه‌كانه‌وه پاره‌كانیان به‌نرخی فه‌رمی بگۆڕنه‌وه به دۆلار".