پاڤێڵ حەكیم، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، رایگەیاند، بڕیارەكەی ئەمڕۆی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان بڕ‌یاری "كۆتایی و یەكلاكەرەوە"یە لەبارەی سكاڵاكەی لاهور شێخ جەنگی و لە بەرژەوەندیی ئەو نەشكایەوە. دەشڵێت، بڕیارەكە بەهیچ جۆرێك بواری تانەلێدانی نییە.
ئاوێنە: پاڤێڵ حه‌كیم، سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی بافڵ تاڵه‌بانی، به ماڵپەڕی رەسمی یەكێتی راگەیاند"ئه‌مڕۆ سێشەممە، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕ‌یاری كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌ی سكاڵای لاهور جه‌نگی دا‌و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌شكایه‌وه‌و سه‌رجه‌م بڕ‌یاره‌كانی یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ تاڵەبانی به‌یاسایی دانا."
جەختیشی كردۆتەوە كە "بڕ‌یاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه‌وه كۆتاییه‌و به‌هیچ جۆرێك بواری تانه‌لێدانی نییه له هیچ دادگایه‌كی عیراق به دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه."
پاڤێڵ حه‌كیم وتوشیەتی "به‌پێی بڕ‌یاره‌كه هه‌مو ئه‌و گۆڕ‌انكارییانه‌ی له یه‌كێتی دا كراون یاسایین به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی، هه‌مواری په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆ، ده‌ركردنی لاهور جه‌نگی بورهان له یه‌كێتی و دانانی هه‌ندێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی."
پاڤێڵ حه‌كیم لەبارەی نوسراوه‌كه‌ی دادگای ئاسایشی هه‌ولێر رایگەیاندوە"ئه‌و جۆره داوایانه له تایبه‌تمه‌ندی دادگای ئاسایشی هه‌ولێر نییه‌و وه‌ك تیمی پارێزه‌رانیش به‌ره‌سمی هیچمان پێنه‌گه‌یشتوه، به‌ڵام وه‌ك رێزگرتن له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان قسه‌ی خۆمان ده‌بێت."