کەشناسی ھەرێم پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیاند
  2023-03-19       397       

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

ئاوێنە: ئەمڕۆ   یەكشەممە، ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژایی كاتەكان  لەگەڵ تاوە باران لە هەندێ كاتدا  و دروستبوونی هەورە تریشقە، لە ئێوارەدا باران بارین لەسەر بەشێك لە پارێزگای سلێمانی  و ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر زیاد دەبێت . لە شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێ. پلەكانی گەرمانزم دەبێتەوە  بە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بە نزیكەی ( 2 تــا 3 ) پلەی سیلیزی  .

سبەی  دوو شەممە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی كەم لە كاتەكانی بەیانی لە سە ر ناوچە شاخاوییەكان، لە دوای نیوەڕۆ هەندێ كات باران بارینی كورت خایەن دەبێت لە سەر ناوچەجیا جیاكان، لە كاتی دابارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت  . پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە  بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  18 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 17پلەی سیلیزی
دهۆك      :  18 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   19 پلەی سیلیزی
سۆران    :  16 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  24 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×