ڕۆژنامەی سەباح: پێویستە سوپای عێراق لە هەرێمی کوردستانیش هەبێت
  2023-03-27       769       

ڕۆژنامەی (الصباح)ی زمانحاڵی حكومەتی عێراق لەزاری لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراقەوە بڵاویكردووەتەوە "هەنگاوەكانی سودانی لە پرسی پاراستنی سنور، بەپێی ڕێوشوێنە سەربازییەكانەو دورە لەنەفەسی سیاسی و حزبی". 

ئاوێنە: کەریم علێوی، ئەندامی لیژنەكە وتویەتی "عێراق یەك وڵات و یەك حكومەتە، پێویستە هێزەكانی لەتەواوی خاكی عێراق بونیان هەبێت، بەهەرێمی كوردستانیشەوە، چونکە دابڕانی كورد بە دەروازە سنورییەكانیانەوەو بەشداریپێنەكردنی هێزەكانی عێراق، دروست نیەو بووەتە هۆی دەستدرێژی وڵاتان بۆ سەر سنورەكانمان.

کەریم علێوی دەشڵێت "لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە لەچوارچێوەی بازنەی گەورەی عێراقدابێت، بەهەمانگیركردن لەنێوان پاسەوانی هەرێم و هێزەكانی حكومەتی فیدراڵ، ئەمە خواستی ئێمەیە بۆ ڕێگرتن لەدەستدرێژی دەرەكی".

ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی وتویەتی "پرۆسەی چەكداركردن دەبێت لەڕێی حكومەتی فیدراڵەوە بێت، نابێت هیچ لایەنێك چەك وەربگرێت یاخود گرێبەستی لەبارەوە بكات بەبێ‌ ئاگاداری حكومەتی فیدراڵ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×