كاتی كۆتیهاتنی شەپۆلی بارانبارین ڕاگه‌یه‌ندرا
  2023-03-27       630       


بە پێی پێشبینییەكان ئەمڕۆو سبەی لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و عێراق تاوە باران دەبارێت و لە سبەی شەویشەوە، كەشوهەوای زۆربەی ناوچەكان جێگیر دەبێتەوە.

لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە: ئەمڕۆو سبەی سێ شەممە لە ناوچە جیاوازەكان بارانبارین بەردەوام دەبێت و سبەینێ سێ شەممە لە كاتەكانی ئێوارە كاریگەری شەپۆلی بارانبارین كۆتایی دێت.

جێگەی باسە، ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتۆتەوەو لە ئێوارەی دوێنێ یەك شەممەوە لافاو لەچەند پارێزگایەكی عێراق دروست بوەو لە نەجەف ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و دوكان و خانووەكان ژێرئاو كەوتوون و زیانی ماددی زۆری لێكەوتووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×