بەر لە جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی سێ دەدرێت؟
  2023-03-30       884       

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2ی 2023 بهێنرێت، بەڵام رەنگە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان درێژەبكێشێت.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ، چاوەڕواندەكرێت بەر لە جەژنی رەمەزان چەند وەزارەتێك مووچەیان پێبدرێت و ئەگەر چارەسەری پرسی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم نەكرێت بۆ مانگەكانی دواتر كێشە بۆ دابەشكردنی مووچە دروستدەبێت، هەرچەندە هەوڵەكان بەو ئاراستەیان كە كێشەكە چارەسەر بكرێت.

٢٣ی ئه‌م مانگه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردبو، بڕی ئەو 400 ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی 11 و 12ی ساڵی 2022 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، تەنها بۆ موچە هاتوەو بۆ هیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ کێشە دابەش دەکرێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ڵام ئاشكرای كردبو كه‌ "بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە کە بۆ موچەی مانگی شوبات تەنها 340 ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ موچەی مانگی شوبات تەرخان کراوەو ئەو کورتهێنانەشی دروست بوە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە، هەروەکوو چۆن پێشتر کراوە"، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدا نامێنێت بۆ موچه‌ی مانگی 3ی 2023.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×