رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و یەکێک لە تەوەرەکانی خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەبێت.
فەرمانگەی میدیای سەر بە پەرلەمانی عێراق خشتەی کاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی شەوی یەکشەممە دەستپێبکات و یەکێک لە بڕگەکانی تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
پێشتر، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دابوو لەسەر ئەوە بەفەرمی هەڵەبجە لە قەزاوە بکرێت بە پارێزگا، بەوەش پێویستە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بکرێت.
