دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا بەرەو دۆزەخ دەچێت
  2023-04-05       457       

لەیەکەم لێدوانی دوای دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەمریکا بەرەو دۆزەخ دەچێت و جۆ بایدن وڵاتەکە دەباتە ناو جەنگی جیهانی سێیەمەوە.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دوای دادگاییکردنی لەلایەن دادگای مانهاتنەوە بە کۆمەڵێك تۆمەت رایگەیاند، “هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم شتێکی لەم شێوەیە لە وڵاتەکەمدا رووبدات، تەنها تاوان من ئەنجامم دابێت ئەوەبووە کە بەبێ ترس بەرگریم لەو ئامانەتە کردووە کە لە ئەستۆمدابووە لە دژی ئەوانەی ویستوویانە وێرانی بکەن”.

باسیلەوەشکرد، “ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرەو دۆزەخ دەچن، جۆ بایدن بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم دەمانبات، بەڵام تەنانەت ئەو کەسانەی منیشیان خۆشناوێت نایانەوێت ئەوە رووبدات”.

دوێنێ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ لە مانهاتنی سەر بە ویلایەتی نیویۆرک دەستگیرکرا و لەلایەن دادگاوە 34 تۆمەتی ئاراستەکرا، دواتر بە بارمتەی یاسایی ئازادکرا.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×