خالید شه‌مرانی، جێگری كونسوڵی گشتی سعودیه له هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان هه‌ولێر و جه‌دده‌ی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان سعودیه و هه‌رێم ده‌بێته هۆی به‌هێزكردن په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا.
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی نێوان هەولێر و جەددە دەستپێدەکات و جێگری كۆنسوڵی گشتی سعودیه له هه‌ولێر دەڵێت، “ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان سعودییه و هه‌رێمی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی کە سعودییه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌تی”.
خالید شه‌مرانی روونیکردەوە، گەشتی فڕۆکەوانی نێوان هەولێر و جەددە هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بكرێت تاكو راسته‌وخۆ حاجیان و عه‌مره‌كاران سه‌ردانی سعودییه بكه‌ن، وتیشی، “ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی لایه‌نی ئابووری و جووڵه‌ی ئابووری له‌نێوان سعودییه و هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی”.
شه‌مرانی راشیگەیاند، له ئێستادا گه‌شته‌كانمان وه‌ک قۆناغی یه‌كه‌م له‌نێوان هه‌ولێر و جه‌دده ئه‌نجام ده‌درێن.