ئێران کڕینی دۆلاری لە عێراق راگرت
  2023-04-07       1209       


بەرپرسە عێراقیەكان ئاشكرایانكردووە: ئێران پارەیەكی زۆری بەهەدەردەچێت لەكڕینی دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕی ڕەشی عێراق, داوای قەرزەکانیشی بە فشارێکی زۆرەوە لە عێراق کردووە.

ئاوێنه‌:  ئێران كڕینی دۆلاری لەبازاڕی ڕەشی عێراق ڕاگرت، چونکە لەكڕینی هەر (ملیۆن) دۆلاردا (400) هەزار زیانی كردووە، بۆیە تاران توڕەیە لەبەغداد و بەهۆكاری زیانە داراییەكانی دەزانێت.

بەرسێكی باڵای پەیوەست بەو پرسە بە پێگەی میدڵ ئێست ئای بریتانی ڕاگەیاندووە، ئێرانیەكان هیچ بژاردەیەكیان لەبەردەستدا نیە جگە لەڕاگرتنی كڕینی دۆلار، كە بەو هۆیەوە نیوەی پارەكانیان لەگۆڕینەوەی دراودا لەدەستداوە.

بەوتەی ئەو بەرپرسە دۆلار لەچەند ڕۆژی داهاتودا زیاتر دادەبەزێت، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لەكوردستان كە ڕۆلێكی بەرچاویان هەبووە لەئاودیوكردنی دۆلار، پێش هەمووان دەستپێشخەریان كردووە بە گۆڕینەوەی بڕێكی گەورەی ئەو دۆلارەی گلیان دابوەوە، بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانیان.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×