سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەكناسی: 21ی نیسان جەژنی ڕەمەزانە
  2023-04-07       496       

ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەكناسی ڕایدەگەیەنێت، وڵاتانی جیهانی ئیسلامی لە 20ی نیسانەوە بەدواداچوون بۆ هیلالی مانگی شەوال (جەژنی ڕەمەزان) دەكەن، چاوەڕوانیش دەكرێت زۆرێك لە وڵاتان، ڕۆژی هەینی 21ی نیسان، وەك یەكەم ڕۆژی جەژن ڕابگەیەنن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەكناسی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە جیهانی ئیسلامیدا جیاواز بێت، محەمەد عۆدە بەڕێوەبەری سەنتەرەكەش لەو بارەیەوە دەڵێت” وڵاتانی جیهانی ئیسلامی لە ڕۆژی پێنج شەممە 20ی نیسان بەدواداچوون بۆ هیلالی مانگی شەوال دەكەن و بینینی هیلال لەو ڕۆژەدا بە چاوی ئاسایی، نەك بە تەلەسكۆپ ناكرێت لە هەموو كیشوەرەكانی ئاسیا و ئوسترالیا”.

بە وتەی محەمەد عۆدە”لە بەشەكانی ڕۆژئاوای كیشوەری ئەفریقا و ئەوروپاوە تەنیا بە بەكارهێنانی تەلەسكۆپ دەكرێت و بە زەحمەت لە بەشەكانی ڕۆژئاوای كیشوەری ئەفریقا و ئەوروپاوە هیلال بە چاوی ئاسایی ببینرێت، هەروەها لە بەشەكانی ڕۆژئاوای هەردوو كیشوەری ئەمریكا دەكرێت هیلال بە چاوی ئاسایی ببینرێت”.

بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەكناسی دەڵێت”ئەگەری بینینی هیلال بە تەلەسكۆپ لە بەشێكی جیهانی ئیسلامیدا هەیە لە ڕۆژی پێنج شەممە 20ی نیسان، بە لەبەرچاوگرتنی ڕوودانی تەریببوون بەر لە خۆرئاوابوون و ئاوابوونی مانگ لە پاش ئاوابوونی مانگ لە هەموو ناوچەكانی جیهانی ئیسلامیدا، لەم جۆرە بارودۆخانەدا نەریت وایە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕۆژی دواتردا دەستپێكردنی مانگەكە ڕابگەیەنن”.

بەم پێیە چاوەڕوان دەكرێت زۆرێك لە وڵاتان ڕۆژی هەینی 21ی نیسان بە جەژنی ڕەمەزان ڕابگەیەنن.

سەبارەت بەو وڵاتانەی دەكرێتە مەرج تەنیا بە چاوی ئاسایی مانگ ببینن، یان تەنانەت بە تەلەسكۆپیش بە دروستی مانگ ببینن، ئەم وڵاتانە كەمن و پێشبینی دەكرێت ژمارەی ڕۆژەكانی مانگی ڕمەزان بگاتە 30 ڕۆژ و جەژنی ڕەمەزان لە شەممە 22ی نیساندا بێت.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×