بە وتەی سەرۆکی پۆلیسی وڵاتەکە، لە شەممەی داهاتووەوە هەر ژنێک لە شوێنە گشتییەکانی ئێران پابەندی باڵاپۆشی نەبێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئاوێنه: ئەحمەد ڕەزا رادان سەرۆکی پۆلیسی ئێران رایگەیاند:" لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە، هەر ژن و کچێک بەبێ لەچک و باڵاپۆشی رووبکاتە شوێنە گشتییەکان دەبرێتە بەردەم دادگا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هەر شوێنێکی بازرگانی ژنانی تێدابێت و باڵاپۆش نەبن، دەستیبەسەردا دەگیرێیت، هەروەها ئەو بڕیارە ئۆتۆمبێلەکانیش دەگرێتەوە، هەر ئۆتۆمبێلێک سەرنشین یاخود شۆفێری ژنی تێدابێت و باڵاپۆش نەبێت، دەستیبەسەردا دەگیرێت".