حکومەتی ئیتاڵیا بەسەرۆکایەتی جۆرجیا میلۆنی بەهۆی بەرزبونەوەی بەرچاوی ژمارەی پەنابەرە هاتوەکان بۆ وڵاتەکە لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە، دۆخی نائاسایی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاوێنه: ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتهوه، حکومەتی ئیتاڵیا پاش ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی، ڕێکاری جیاواز لەبەڕێوەبردنی دۆخی پەنابەرانو داڵدەدانیانو ناردنەوەیان دەگرێتەبەر.
هاوکات، دۆخی نائاسایی پێنج ملیۆن یۆرۆ بۆ حکومەتەکەی ملیۆن تەرخاندەکات بۆ چاودێریکردنی توندتری کەنارەوەکان، هەروەها رێگە بە حکومەت دەدات ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان نییە دیپۆرتیان بکاتەوە.
لەماوەی ڕۆژانی 9 تا 12ی ئادار زیاتر لەسێ هەزار کۆچبەری نایاسایی دوای پەڕینەوە لەدەریای ناوەڕاست گهیشتونهته ئیتاڵیا. ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ناوەڕاستی مانگی ئادار چونهته ئیتاڵیا گەیشتۆته 17 هەزارو 592 کۆچبەر.