ئەمڕۆ، شاندێکی ئێرانی گەیشتە سعودیە بۆ ئامادەکاری بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵگەری وڵاتەکەیان لە سعودیە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ، ماڵپەڕی مەیادینی سعودی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند:" شاندێکی وڵاتی ئێران گەیشتووتە سعودیە، هۆکارەکەشی ئامادەکاری کردنە بۆ دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانە و کوسنوڵخانەی ئێران لە سعودیە، ئەویش دوای حەوت ساڵ لە داخستنیان".
بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، شاندەکەی ئێران پێکهاتوون لە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوە و سەرپەرشتی کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان دەکەن.
ئەم هەنگاوە نوێیەی دوو وڵاتەکە دوای کۆبوونەوەی هەردوو وەزیری دەرەوەی ئێران و سعودیە دێت کە لە پەکینی پایتەختی چین دێت، کە لە هەفتەی رابردوودا کۆبوونەوە.
دوای حەوت ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەکان و داخستنی باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتەکانی یەکدی، ئێران و سعودیە بە نێوەندگیری چین پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە.