سودانی: حكومەت هەموو كارێكی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات
  2023-05-22       297       

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لەهەموو وەزارەتەكانی حكومەتەكەی كرد، هەموو توانا و وزەیان بخەنەگەڕ بۆ ڕێگریكردن لە هەر دەستكاریكردنێك، كە كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەبێت، دەشڵێت، هەڵبژاردن ئامرازێكە بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری مەدەنی.

ئاوێنه‌: نووسینگەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانێكی بۆ بارەگای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامداوە، لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كۆمسیاران و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كۆبوویەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، حكومەت كار بۆ دابینكردنی هەموو شتێكی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و مەرجەكانی تەواوكردنی كارەكانی كۆمسیۆن دەكات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پاڵپشتیكردنی بۆ ئەم دامەزراوە دەستوورییە گرنگ و بنەڕەتییە لە سیستەمی دیموكراسیدا، هەروەها ڕێگری لە هەر دەستكاریكردنێك یان مامەڵەكردنێك لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا دەكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ چەسپاندنی متمانەی هاووڵاتیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكانی، سودانی داوای لە هەموو وەزارەتەكانی حكومەتەكەی كرد، هەموو توانا و وزە بەگەڕ بخەن بۆ ڕێگریكردن لە هەر دەستكاریكردنێك، كە كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەبێت، دەشڵێت: هەڵبژاردن ئامڕازێكە بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری مەدەنی.

جەختی لەوەكردەوە، پاراستن و شەفافیەت لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بەردی بناغەیە بۆ پیشەیی بوونی كۆمسیۆن و بێلایەنی ئەدای كارەكانی، هەروەها پێویستە كۆمیسۆن بەڕووی هەموو هێزە سیاسی و كۆمەڵایەتی و مەدەنییەكان كراوە بێت، هەوڵی ڕەواندنەوەی نیگەرانییەكان و وەرگرتنی تێبینی بدات، كە پشتگیری لە كارەكانی كۆمیسیۆن بكەن.

لەكارنامەی حكومەتەكەی سودانیدا هاتووە لە ماوەی یەك ساڵدا ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژارنی پارێزگاكان و پەرلەمان دەدات، هەروەها بەپێی ئەو بڕیارەی لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە، دەبێت لەكۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پارێزگاكان و پەرلەمان لەعێراقدا بەڕێوە بچێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×