لیژنەی کشتوکاڵ: وشکەساڵی هێشتا مەترسییەکی گەورەیە
  2023-05-23       379       

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە هێشتا مەترسیی وشکەساڵی بوونی هەیە و هەڕەشە لەسەر ئایندەی عێراق دەکات.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمساڵدا بەهۆی زۆری بارانبارینەوە عێراق بەرهەمێکی زۆری بەروبومی کشتوکاڵی بەدەستهێناوە.

دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی ساڵانی داهاتوو عێراق لەوانەیە بەدەست کێشەی گەورەوە بناڵێنێت لە ئەگەری نەگەیشتن بە چارەسەر سەبارەت بە قەیرانی ئاو، بەتایبەت لەگەڵ تورکیا، بەو پێیەی چارەسەری حکومەت هێشتا لە خوار ئاستی پێویستەوەیە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×