سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموكراتی گهلان -ھەدەپە- لەزیندانەوە پەیامێکی سەبارەت بەخولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا پڕبو لەنایەکسانیو سەرکوتکردنو ناوزڕاندن.
ئاوێنه: دەمیرتاش چەند پەیامێکی لەتویتەر بڵاوکردەوەو سوپاسی ھەموو ئەو کەسانەی کرد کە چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەوانەشی نەچوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەوانەشی پارێزگارییان لە دەنگەکان کرد.
راشیگەیاندووە، گەیشتن بەو رێژەیە لە دەنگ لە ھەڵمەتێکی ھەڵبژاردنی پرەنسیپی و ئەخلاقی دژ بەھێزێکی گەورە کە دەستی بەسەر دەوڵەتدا گرتووە موعجیزەیە.
دەمیرتاش دهڵێت، لەواقعدا ھەڵبژاردن نەبووە، بەڵکو ئۆپراسیۆنێکی گەورە بووە، کە پڕبووە لە نایەکسانی و سەرکوتکردن و درۆ و بوختان و ناوزڕاندن. سەرەڕای ئەوەش جەماوەر پێداگری لەسەر گۆڕانکاری کرد، بەڵام پرۆسەکە یاری تێداکرا.
دەمیرتاش داواش دەکات کەس بێھیوا نەبێت، چونکە شکستیان نەھێناوە و خۆیان رادەستناکەن و لەشەڕ بەردەوام دەبن.
بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرێژەی زیاتر لە 52%ی دەنگەکان، توانی سەرکەوتن بەسەر کڵچدارئۆغڵو بەدەستبهێنێت، کە رێژەی 47%ی دەنگی بەدەستهێناوە.