"بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت"
  2023-06-09       839       

وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوای پەسەندكردنی بودجە بەهای دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و دەشڵێت، “ئەگەرێكی چاوەڕوانكراوە بەهای 100 دۆلار بگاتە 140 هەزار دینار”.

ئاوێنە: جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی  راگەیاند، یەكێك لە هۆكارەكانی ناجێگیریی بەهای دۆلار دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە بووە و شەوی رابردوو تەنها لەكاتی دەنگدان لەسەر ئەو بڕگەیە بەهای دۆلار دابەزی.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بانكی ناوەندیی عێراق بتوانێت رۆژانە بڕی پێویست دۆلار بخاتە بازاڕەوە ئەوا دابەزینی بەهای 100 دۆلار بۆ 140 هەزار دینار ئەگەرێكی كراوەیە، بەڵام بۆ خوار 140 هەزار دینار پێویستی بە كات و گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×