هەسەدە: توركیا ئۆتۆمبێلێكی لە قامیشلۆ كردە ئامانج و فەرماندەیەك و سێ شەڕڤانمان شەهیدبون
  2023-08-04       280       

هەسەدە رایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و لەئاكامی هێرشەكەدا، فەرماندەیەك و سێ شەڕڤانمان شەهیدبون و دو شەڕڤانی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 7:15 خولەكی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا، ئۆتۆمبێلێك كردە ئامانج لەسەر رێگەی گوندی "هەرمێ شیخۆ"ی سەربە قامیشلۆ كە شەش شەڕڤانی تێدا بو.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو شەڕڤانانە، لەكاتێكدا كراونەتە ئامانج كە ویستویانە بەرەو ماڵەكانیان بگەڕێنەوە بۆ بەسەربردنی مۆڵەتی مانگانەی خۆیان و لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا، چواریان شەهیدبون و دوانی دیكەش برینداربون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، یەكێك لەوانەی شەهیدبوە، فەرماندەی هێزەكانیانە بەناوی ئارام محەمەد ئیبراهیم كە خاوەن پێداویستی تایبەت بوە بەهۆی ئەوەی لەشەڕی داعشدا بەسەختی برینداربوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×