راپرسییەک: %64 ی هاوڵاتییانی عێراق بەشداری لەهەڵبژاردنەکاندا دەکەن
  2023-08-27       392       

بنکەی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رێگەی راپرسییەکەوە ئاشکرایدەکات، رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییانی عێراق لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە %64 دەبێت.

ئاوێنە: بنکەی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ راپرسییەکی لە 15 پارێزگای عێراق ئەنجامداوە کە تێیدا رای دوو هەزار و 500 دەنگدەری وەرگرتووە، لەو رێژەیە %64 یان ئامادەییان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەربڕیوە کە بڕیارە لە 18 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

هەر بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی عێراق لە حزبە سیاسییەکان رازی نین دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا تۆڵەیان لێبکەنەوە، لە بەرامبەردا حزبەکان لە ئێستاوە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستیان بە کۆکردنەوەی دەنگی دەنگدەران کردووە، هەوڵیانداوە ئەو کاندیدانە دەستنیشانبکەن کە لەناو خەڵکدا قبوڵکراون و بە کەسانی دەستپاک و ویستراو ناسراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×