تەڤگەری ئازادی: تەقینەوەكەی هەولێر هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمە نییە
  2023-09-11     

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو كەسەی تەقینەوەكەی رۆژی 1ی ئەیلولی هەولێری ئەنجامدا "ئەندامی تەڤگەری ئازادیی سەربە پەكەكەیە." بەڵام تەڤگەری ئازادی دەڵێت، دورو نزیك ئەو تەقینەوەیە پەیوەندی بە مانەوە نییەو ئەو كەسەش كە ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت، تەقینەوەكەی ئەنجامداوەو ئەندامی تەڤگەرە، هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە.

ئاوێنە: تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پارتی لە ئەنجامی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا، دەیەوێت بە سیناریۆ و پاساوهێنانەوە ناڕەزایەتی و بایکۆتی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە لاڕێدا ببات، لە دوای هاتنی هاکان فیدان و داڕشتنی کۆمەڵێک پیلانگێڕی بۆ دروستکردنی ئاژاوەو فیتنەگەری لە ناوچەکەدا بینیمان لە ڕۆژانی 1 و 2ی مانگدا لە کەرکوک و دواتریش لە هەولێر سیناریۆیەکیان ئەنجامدا."

وتوشیەتی"هەر لە سەرەتاوە خواستیان هەبو ڕەوشی کەرکوک بخەنە ئەستۆی ئازادییخوازانی کەرکوک و ئامانجی بۆگەنیان پەردەپۆش بکەن، خۆشبەختانە بە هۆشیاری خەڵکی هەمیشە قوربانی کەرکوک سیناریۆکانیان ئاشکرا کردو هەر زو بون بە وەڵام بۆ ئاژاوەگێڕو هێزە وابەستەکانی داگیرکاران."

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕ،"لە بێ چارەییدا، دەزگایەک بە ناو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە داتاشینی سیناریۆی بێ بنەماو چەواشەکارانە بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان دەیانەوێت ڕایگشتی کوردستان بە لاڕێدا ببەن و تەڤگەرەکەمان تۆمەتبار بکەن، ئێمە لێرەوە بۆ ڕایگشتی کوردستان و عێراق ڕای دەگەیەنین دور و نزیک ئەو کردەوەی کە ڕۆژی 1ی ئەیلول ئەنجام دراوە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییەو کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییەو نەناسراوە لەلای ئێمە."

دەقی راگەیەنراوەکەى تەڤگەری ئازادی:

بۆ ڕایگشتی ڕای دەگەیەنین دورو نزیک ئەو کردەوەیە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییەو کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە

پارتی لە ئەنجامی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا، دەیەوێت بە سیناریۆ و پاساو هێنانەوە ناڕەزایەتی و بایکۆتی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە لاڕێدا ببات، لە دوای هاتنی هاکان فیدان و داڕشتنی کۆمەڵێک پیلانگێڕی بۆ دروستکردنی ئاژاوەو فیتنەگەری لە ناوچەکەدا بینیمان لە ڕۆژانی 1 و 2ی مانگدا لە کەرکوک و دواتریش لە هەولێر سیناریۆیەکیان ئەنجامدا، هەر لە سەرەتاوە خواستیان هەبو ڕەوشی کەرکوک بخەنە ئەستۆی ئازادییخوازانی کەرکوک و ئامانجی بۆگەنیان پەردەپۆش بکەن، خۆشبەختانە بە هۆشیاری خەڵکی هەمیشە قوربانی کەرکوک سیناریۆکانیان ئاشکرا کردو هەر زو بون بە وەڵام بۆ ئاژاوەگێڕو هێزە وابەستەکانی داگیرکاران، لەم دۆخە ناسەقامگیرو بێ مافی و بێ موچەییەی خەڵکدا هەموان دەزانین هەر دێت ناڕەزایەتییەکان قوڵ دەبنەوەو بەڕوی دەسەڵاتداو ستەمکارانی دەسەڵات ترسی تۆڵەی گەلیان لێ نیشتوە لە بێ چارەییدا، دەزگایەک بە ناو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە داتاشینی سیناریۆی بێ بنەماو چەواشەکارانە بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان دەیانەوێت ڕایگشتی کوردستان بە لاڕێدا ببەن و تەڤگەرەکەمان تۆمەتبار بکەن، ئێمە لێرەوە بۆ ڕایگشتی کوردستان و عێراق ڕای دەگەیەنین دور و نزیک ئەو کردەوەی کە ڕۆژی 1ی ئەیلول ئەنجام دراوە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییەو کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییەو نەناسراوە لەلای ئێمە.

تەڤگەری ئازادی هێزێکی فەرمی مۆڵەت پێدراوە لە ئاستی عێراقدا و لە چوارچێوەی یاسادا کارو خەباتی سیاسی و مەدەنی خۆی ئەنجام داوە، ئێمە پێمان وایە تەڤگەر بوە بە هیوای بێ هیواکان و نەکەوتوەتە ناو زەلکاوی خیانەت و گەندەڵییەوەو تەنیا بۆ خزمەتی گەل و دیموکراتیزەکردنی سیستم خەبات دەکات، بە ئامانج گرتنیشی لەو چوارچێوەدایە.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

١٠/٩/٢٠٢٣

زۆرترین بینراو
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ناردوه له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ری وه‌ڵامی توندی ده‌بێت
ته‌ندروستی هه‌رێم كڕین و فرۆشتن به‌ جۆره‌ ده‌رزییه‌ك راده‌گرێت و له‌ بازاڕ ده‌یكشێنێته‌وه‌
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کڵێسایەک لە باشووری ئوردن 6 کەس کوژران و 28ی دیکەش برینداربوون
لە پەراوێزخستنەوە بۆ ناوەندی بڕیار؛ چۆن دەنگدەرە گەنجەکان هاوکێشەی هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە بەرژەوەندی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان دەگۆڕن؟
پۆلیس: هه‌وڵێكی كوشتن له‌به‌رده‌م بینای دادگای به‌رایی هه‌ولێر پوچه‌ڵكرایه‌وه‌
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو بڕیاری گرنگ لەبارەی گروپە چەکدارەکان و نرخی دۆلارەوە ئاشکرا دەکات
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 29% كه‌میكردوه‌"
​تۆم باراک: ترەمپ خوازیاری ڕێککەوتنە، بەڵام هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئێران لە شەممە یان یەکشەممەدا چاوەڕوانکراوە
وەزارەتی دارایی کاتی دەستپێکردنی پێدانی پێشینەکانی بانکی ڕافیدەینی لە ڕێگەی "سوپەر کی"یەوە دیاری کرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×