وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئەمریکا
  2023-09-16       469       

بەرلە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێک گەیشتە ئەو وڵاتە.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، فواد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە شاری نیویۆرک بۆ بەشدارییکردن لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان.

ئەحمەد سەحاف وتوشیەتی، شاندی عێراق بۆ بەشداری لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت.

 بڕیارە رۆژی دوشەممە 18-09-2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بگاتە نیویۆرک و هەر خۆیشی وتاری عێراق لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان پێشکەش دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتویەتی، وەفدە عێراقییەكە لە ئەمریكا چاوی دەكەوێت بە چەندین سەركردەی جیهان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×