هەڕەشەکانی ئێران، کۆێستانەکانی برادۆست بە کۆچەرییەکان چۆڵ دەکەن
  2023-09-17       262       

بە هۆی هەڕەشەکانی ئێرانەوە، کۆچەرییەکانی برادۆست کوێستانەکانیان چۆڵ کرد.

ئاوێنە: ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەو وادەیەی ئێران بۆ چەکداماڵینی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دایناوە، کۆتایی دێت و بە هۆیەوە ناسەقامگیریی لە سنووری برادۆست دروست بووە.

شەوی ڕابردوو قائیمقامیەتی قەزای سیدەکان کۆچەرییەکانی ئاگادارکردەوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا کوێستانەکان چۆڵ بکەن.

سێشەممەی داهاتوو (19ی ئەیلول) وادەکەی ئێران کۆتایی بێت و بەو هۆیەشەوە چەند ڕۆژێکە سوپای پاسداران هێز بۆ ناوچە سنوورییەکان ڕەوانە دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×