ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بڕی 700 ملیار دینار بۆ هه‌ریه‌ك له‌موچه‌ی مانگه‌كانی (9، 10، 11)ی موچەی موچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، به‌وه‌ش چارەنوسی موچەی مانگه‌كانی 7 و 8ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم نادیاره.
ئاوێنه: له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا بڕی 700 ملیار دینار به‌قه‌رز بۆ هه‌ریه‌ك له‌موچه‌ی مانگه‌كانی (9، 10، 11)ی موچەی موچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئه‌وه‌ش لەكاتێكدایە كه هێشتا فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگەكانی 7 و 8ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە‌و ئەمڕۆ حكومه‌تی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكرد بۆ دابه‌شكردنی موچەی مانگی 9ی موچه‌خۆرانی عێراق.
تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ لێدوان‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌ی مانگه‌كانی ته‌مموزو ئابی موچه‌خۆران.
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی 14ی ئەم مانگەی وەفدێكی باڵای حكومه‌تی هەرێمی كوردستان بۆ به‌غدا كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت سەرۆكایەتیی دەكرد‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران‌و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ئەندامبون تێیدا، وەفدی حكومەتی هەرێم لەكۆبونەوەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردبو كه حكومەتی عێراق بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ بۆ هەر مانگێك بڕی (800 ملیار) دینار بەقەرز بەحكومەتی هەرێم بدات بۆ موچەی فەرمانبەران.
لای خۆیه‌وه خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق كه به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كردووه رایگەیاند، "ئێمه داوای بڕی 800 ملیار دینارمان کرد بۆ شه‌ش مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ، بەڵام حکومەتی عێراق بڕیاریدا 700 ملیار دینار بنێرێت بۆ مانگه‌كانی (9، 10، 11)".
لەبارەی ناردنی پارەکە بەمانگانە یان بەیەکجار، وەزیری دادی عێراق دەڵێت، لەبەر ئەوەی بۆ سێ مانگەو ئەگەر عێراق بەیەکجار بینێرێت کێشەی سیولەی بۆ دروست بێت، "پێموایە مانگانە دەبێت."
خالید شوانی ده‌شڵێت، لەکۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی عێراق راسپێردرا رێوشوێنەکانی بگرێتەبەر بۆ ناردنی پاره‌كه.