بلومبێرگ: ئه‌مریکا تورکیای لا گرنگتره‌ تاوه‌کو کوردی سوریا
  2019-08-10       2762       
ئاژانسی بلومبێرگ رایده‌گه‌یه‌نێت ''ڕاسته‌ ئه‌مریکا له‌ ڕێگای ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا ڕێگری له‌ هێرشی ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر کوردی سووریا ده‌کات، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا ئه‌مریکا تورکیای لای گرنگتره‌ تاوه‌کو کوردی سوریا''.

ئاوێنه‌: ئێلی لیک گۆشه‌نووسی بواری ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئاژانسی بلومبێرگ ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیا له‌پێناو دروست‌کردنی هاوسه‌نگی له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ تورکیا وه‌ک هاوپه‌یمانی ئه‌ندامی ناتۆ له‌لایه‌ک و هێزی کوردی سوریا وه‌ک هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش له‌لایێکی‌ تر به‌ سوودمه‌ند ده‌زانێت، به‌ڵام جەغت ده‌کات که‌ ئه‌مریکا به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی درێژخایه‌نی خۆی و په‌یوه‌ندیدار به‌ هاوپه‌یمانێکی گه‌وره‌تر کورد وه‌لاوه‌ ده‌نێت.

ئەو ده‌ڵێت ''کورده‌کانی سوریا له‌نه‌بوونی هێزێکی کارامه‌ی عه‌ره‌بی خۆجێیی بونه‌ هاوپه‌یمانێکی باش بۆ ئه‌مریکا له‌ سووریا و ئه‌مه‌ش له‌حاڵێکدایه‌ که‌ تورکیا هاوپه‌یمانی ئه‌ندامی ناتۆی ئه‌مریکایه‌ که‌واته‌ شتێک که‌ له‌م ڕێککه‌وتنه‌دا نییه‌ به‌ڵێنی ئه‌مریکا بۆ کورد به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی ئه‌وان''.

  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ ستراتێژیی گه‌وره‌تری ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی  یه‌په‌گه‌  ئه‌وه‌یه‌ پێیانده‌ڵیت "ئێمه‌ ده‌ستخۆشی له‌ یارمه‌تیی ئێوه‌ ده‌که‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌ردسه‌ری و کێشه‌ بۆ هاوپه‌یمانێکمان دروست بکه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ ئێوه‌ ناپارێزین".


 
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×