دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کە بەرپرسێکی باڵا و ١٦ کارمەندی لەسەر گۆرانییەکی چۆپی تایبەت بە سەدام حسێن سەمادەکەن، بڕیاردرا بە دوورخستنەوەیان.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی بغداد اليوم-ی راگەیاند:" رەزاق موحێبس سەعداوی وەزیری گواستنەوەی عڕاق بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزارییەکانی هێڵی ئاسمانی و ١٦ فەرمانبەری بۆ ماوەی دوو مانگ تا ئەوکاتەی لێکۆڵینەوەکان کۆتاییاندێت".
وتیشی:" بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە ئەو بەڕێوەبەرە و فەرمانبەرەکان لە گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوبووەدا لەسەر گۆرانییەکی چۆپی سەما دەکەن کە تێیدا بە شان و باڵی سەدام حسێندا هەڵدەدرێت".