بانكی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٢٥ ملیۆن و ٨٠١ هەزار و ٣٥٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، لەو بڕەش ٢٨ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.
بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٢٥ ملیۆن و ٨٠١ هەزار و ٣٥٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٢٨ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٩٧ ملیۆن و ٦٥١ هەزار و ٣٥٧ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، چەند مانگێكە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كردووە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی بە دوای خۆیدا هێناوە.