وەزیری تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەشەدەرمانی ھەرێمی کوردستان پەیوەستە بەبودجەکەیەوەو 216 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
ئازێنه: ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، دابەشکردنی دەرمان لەنێوان پارێزگاکانی عێراقدا پەیوەستە بە دوو پێوەر و ئەوانیش، ژمارەی دانیشتوان و ھەڵسەنگاندنی پێویستیە.
رونیشیکردووەتەوە سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان ئەو پێداویستییانەی دەیانەوێت ساڵانە پێشکەشیان دەکەن و ئەمەش پشتی پێدەبەسترێت لەگەڵ ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.
لەبارەی بەشەدەرمانی ھەرێمەوە، وەزیری تەندروستی عێراق دەڵێت ناردنی بەشەدەرمانی ھەرێم بەندە بە بەشەبودجەکەی و بودجەی دەرمانیش 216 ملیار دینارە لەناو بەشە بودجەی ھەرێمدا.
دەشڵێت، وەزارەتی تەندروستی سەرباری بودجەی تایبەتی دەرمان بۆ ھەرێمی کوردستان ھەڵدەستێت بە پاڵپشتیکردنی دامەزراوە تەندروستییەکانی ھەرێم بۆ چارەسەری نەخۆشی و زیادکردنی بڕی دەرمان.