نرخی نەوت كەمێك دابەزی
  2023-11-24       720       

ئەمڕۆ هەینی، بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لەكاتێكدایە كە بازرگانانی بوارەكە چاودێری ئەوە دەكەن كە داخۆ وڵاتانی ئۆپیك پڵەس دەگەنە رێككەوتن لەبارەی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت كە بڕیارە لە 30ی ئەم مانگەدا كۆببنەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار 40 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 76 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

رۆژی چوارشەممە لە راگەیەندراوێكی لەناكاودا رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاند، كۆبونەوەی ئۆپیك پڵەس بۆ 30ی تشرینی دوەم دواخراوە كە بڕیاربو رۆژی یەكشەممەی داهاتو 26ی تشرینی دوەم بەڕێوەبچێت، ئەوەش نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×