پەرلەمانی عێراق: بانکی ناوەندی بە نیازی هەنگاوی دیکەیە بۆ چارەسەری نرخی دۆلار
  2023-11-24       244       

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دابینکردنی دراوە بیانییە جۆراوجۆرەکان بۆ ئەنجامدانی بازرگانی لە وڵاتانی دیکە تاکە چارەسەر بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بازاڕ و نزمکردنەوەی نرخی دۆلار، جگە لەوەش بانکی ناوەندی بە نیازی هەنگاوی دیکەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دۆلار.

ئاوێنە: عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی پشتبەستن بە دراوە بیانییەکان لە مامەڵە بازرگانییەکان، تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نرخی بەرزی دۆلار و دروستکردنی بازارێک بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە وەڵامدانەوەی پێشنیازەکانی پێشویان لەلایەن بانکی ناوەندی، هەروەها کردنەوەی لقی جیاواز بۆ مامەڵەکردن بە دراوی بیانی و پشتبەستن بە سیستمی "پاکسازی" لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان، بانکی ناوەندی رێگایەکی دورودرێژی بڕیوە بۆ بەدەستهێنانەوەی سەقامگیری بازاڕ و کەمکردنەوەی هەژمونی دۆلار و پتەوکردنی دیناەی عێراقی.

ئەوەشی خستوەتەڕو، گرنگی جێبەجێکردنی ئەو رێکارە کە وەک چارەسەرێکی سەرکەوتو و ستراتیژی سەیر دەکرێت، هەلی نوێ دەکاتەوە کە گرەنتی ئاسانکاری لە رێکاری مامەڵە بازرگانییەکان دەکات.

باسی لەوەشکردوە، بانکی ناوەندی بە هەنگاوی دروست و جێگیردا دەڕوات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی دۆلار، هەروەها بە نیازی هەنگاوی دیکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بازاڕ و کۆتایی هێنان بە ناجێگیری نرخ و زیادبونی خواست لەسەر دۆلار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×