رۆژی دوەمی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس؛ ئەمڕۆ دوەم گروپی بارمتەو دیلەكان ئازاددەكرێن
  2023-11-25       316       
مەرەح بەكر، یەكێك لەو دیلە فەلەستینیانەی كە دوێنێ لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادكرا

ئەمڕۆ شەممە، رۆژی دوەمی ئاگربەستە چوار رۆژییەكەی نێوان حەماس و ئیسرائیلە، بڕیارە ئەمڕۆ دوەم گروپی بارمتەو دیلەكان ئازادبكرێن كە پێكدێن لە 13 بارمتەی ئیسرائیلی و 39 دیلی فەلەستینی.

ئاوێنە: حكومەتی ئیسرائیل رایگەیاندوە، لیستی ناوی 13 بارمتەی ئامادەكردون كە بڕیارە ئەمڕۆ لەلایەن حەماسەوە ئازادبكرێن.

هاوكات بڕیارە لەبەرامبەردا هەر ئەمڕۆ ئیسرائیلیش 39 دیلی فەلەستینی ئازاد بكات.

بۆ رۆژی دوەم بارهەڵگرەكان لە دەروازەی رەفەح ریزیان بەستوە بۆ ئەوەی بچنە نێو غەززە كە هاوكاری مرۆییان هەڵگرتوە.

دوێنێ هەینی نزیكەی 200 بارهەڵگر هاوكاریی مرۆیی گەیشتۆتە غەززە، كە ئەوەش گەورەترین كاروانی هاوكارییە لە رۆژێكدا لەو كاتەوەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە 7ی مانگی رابردودا بە هێرشی حەماس دەستی پێكرد.

پاش ئەوەی دوێنێ ژمارەیەك دیل و بارمتە لەلایەن ئیسرائیل و حەماسەوە ئازادكران، پێدەچێت ئاگربەستە چوار رۆژییەكە وەك ئەوەی رێككەوتنی لەسەر كراوە بەڕێوەبچێت.

دوێنێ حەماس 13 بارمتەی ئیسرائیلی ئازادكردن لەگەڵ ئازادكردنی 10 تایلەندی و فلیپینییەدا، هاوكات ئیسرائیلیش 39 دیلی فەلەستینی ئازادكرد.

مەرەح بەكر، یەكێك لەو كچە دیلە فەلەستینیانەی كە دوێنێ لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادكرا، رایگەیاند، ئازادكردنیان شتێكی لەناكاو بوە.

مەرەح لە ساڵی 2015، كاتێك تەمەنی 16 ساڵان بوە لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە دەستگیركراوەو دواتر بە هەشت ساڵ و نیو زیندانیكردن سزادرا، ئەوەش بەتۆمەتی ئەوەی بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر ئەفسەرێكی پۆلیسی سنوریی ئیسرائیل.

مەرەح بە رۆژنامەنوسانی وت، ئەم رێككەوتنەی كرا لەدوای كوژرانی ژمارەیەكی زۆر كەس بوە، ئەمەش وادەكات دڵخۆش نەبین.

بەپێی رێككەوتنی ئاگربەستەكە، بەگشتی لەماوەی چوار رۆژی ئاگربەستدا حەماس 50 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەكات و لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل 150 دیلی فەلەستینی ئازاددەكات.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×