عێراق: لە مانگی رابردودا 25 كەس لەسەر یاریكردن بە نرخی دۆلار دەستگیركراون
  2023-11-25       672       

بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی تاوانی رێكخراو لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە هەڵمەتی جۆراوجۆر كردوە بۆ سنورداركردنی چەند دیاردەو حاڵەتێك لەوانە، دەرۆزەكردن، بازرگانی بە مرۆڤ و یاریكردن بە نرخی دۆلار.

ئاوێنە: حسین تەمیمی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی تاوانی رێكخراو لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتوە، لە هەڵمەتی دەستگیركردنی دەرۆزەكەراندا لە بەغداو پارێزگاكانی دیكە، لە ماوەی مانگی رابردودا توانیویانە زیاتر لە 115 كەس دەستگیربكەن كە لە رەگەزی عەرەب و ئاسیایی بون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هەروەها هەڵمەتێكی دیكەشیان دەسپێكردوە بۆ داخستنی ئەو نوسینگەی دەڵاڵیانەی كە مۆڵەتیان نییە لەگەڵ روبەڕوبونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ.

جەختیشی كردۆتەوە كە هەڵمەتەكانیشیان دژبەو كەسانەی كە یاری بە نرخی دۆلار دەكەن بەردەوامن و لەماوەی مانگی رابردوا زیاتر لە 25 تۆمەتبار كە یارییان بە نرخی دۆلار كردوە دەستگیركراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×