''تەکلیف لە وەزیرى ناوخۆى عێراق كراوه‌ رێگری لە مامۆستایان بکات''
  2023-11-26       505       


ئەندامێکى پێشوى پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات، لە هەرێمى کوردستانەوە داوا لە وەزیرى ناوخۆى عێراق کراوە ڕێگرى لە ڕۆشتنى مامۆستایان بۆ بەغدا بکات.

ئاوێنه‌: بەیانى ئەمڕۆ سەدان مامۆستا بەرەو بەغدا و بە دیایکراوى مەیدانى تەحریر بەڕێکەوتن، بۆ دەربڕینى ناڕەزایی و گەیاندنى داواکارییەکانیان بە حکومەتى عێراق، بەڵام بە بازگەى کەرکوک و بازگەى قەڵاى باشورى کەلار ڕێگەیان پێنەدا دەبازببن بەرەو بەغدا.

لەسەر ئەو ڕێگرییە، عەلى حەمە ساڵەح، ئەندامى خولى پێشوى پەرلەمانى کوردستان لە فەیسبوکى خۆى نوسیویەتى: "عەیبەیەکی گەورە حیزبی حوکمڕان بیت، تەکلیف لە وەزیری ناوخۆی بەغدا بکەیت رێگری بکات، مامۆستایان نەیەن داوای مافی خۆیان لە بەغدا بکەن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×