ڕۆژنامەی گاردیان: سوننەکانى عێراق پاڵپشی شیعەكان دەکەن لە هێرشکردنە سەر بنكەكانی ئەمریكا
  2023-11-27       283       

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی كردەوە، ئەو هێرشانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەلایەن گرووپە چەكدارە شیعەكانەوە، بە پشتیوانی ڕوون و ئاشكرای پێكهاتەی سوننە بووە.

ئاوێنه‌: ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەبارەی پاڵپشتییەكانی پێكهاتەی سوننە بۆ گرووپە چەكدارە شیعەكان بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە.

ڕۆژنامەكە بڵاوی كردووەتەوە، بەشێكی زۆر لە پێكهاتەی سوننەی عێراقی وەك پاڵپشتییەك بۆ غەزە پشتیوانی خۆیان بۆ هێزە چەكدارە شیعەكان نیشانداوە بۆ ئەوەی هێرش بكەنە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق، هەروەها پیاوانی ئایینی و خەڵكی مەدەنی سوننە بە ڕوونی پشتیوانی خۆیان بۆ هێزە چەكدارە شیعەكان نیشان داوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، زۆربوونی هێرشەكانی ئەم دواییەی گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی توشی دۆخێكی ناهەموار كردووە، سوودانی لە ڕێگەی هێزە شیعیەكانی ناو حكومەتەكەیەوە هەوڵی ڕاوەستاندنی ئەو هێرشانە دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێككەوتێك كراوە، بەڵام لە بەرامبەردا لایەنە شیعەكانیش داوای دەرچوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەن.

جێگای سەرنجە پنتاگۆن بڵاوی كردەوە، لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی گرووپە چەكدارەكانی بۆ سەر بنكە سەربازییەكان ئەمریكا لە سووریا و عێراق، زیاتر لە ٦٦ هێرش بۆ سەر هێزەكانمان ئەنجامدراوە، بەدەیان سەربازمان بریندار بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×