عێراق لەژێر هەڕەشەی لافاودایە
  2023-11-28       251       

عێراق لە ڕیزبەندی ١٠ هەمین وڵاتدایە لە کۆی ٢٥ وڵاتی جیهان، دووهەم وڵاتی عەرەبیە کە لەژێر مەترسی بەرکەوتەی لافاودایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری سیوڤۆرلدی ئەمریکی، کارەساتی ژینگەیی لافاو لە وڵاتانی جیهان پێکەوە گرێدراون، هاوکات ئامارە ڕاستەقینەکان ئەوە ئاشکرادەکەن کە لافاو سنووری وڵاتان تێدەپەرێنێت.

ئەو گۆڤارە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە، “وڵاتانی داخراو ڕووبەڕووی توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان دەبنەوە لە وەرزی بەهار، ناوچە کەنار دەریاییەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی دەریادا ململانێ دەکەن و ڕووبەرووی کارەساتە ژینگەییەکان دەبنەوە”.

گۆڤاری سیوڤۆرلدی ئەمریکی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ” کارەساتی ژینگەیی لافاو کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی ئابووری وڵات هەیە و زیانی ماددی لێدەکەوێتەوە، چونکە ئاستی بەرهەمهێنان دادەبەزێنێت، کاتژمێرەکانی کارکردن کەمدەکاتەوە، زیاندەگەیەنێت بە بەرهەمی گشتی ناوخۆ”.

گۆڤارەکە ڕوونیکردەوە، “ئەو وڵاتەی زۆرترین بەرکەوتەی لافاو لە هۆڵەندا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، ٪٥٨.٧ی دانیشتووانەکەی بەرکەوتەی ئەم مەترسییە بوون، لە دوای بەنگلادیش، ڤێتنام پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، میسر پلەی چوارەم، میانمار پلەی پێنجەم، لائۆس پلەی شەشەم، کەمبۆدیا پلەی حەوتەم، گویانا پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا، سورینام لە پلەی نۆیەمدایە، عێراقیش لە پلەی دەیەمدایە، عێراق لەبەردەم ئاڵگاریی کەشوهەوادایە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ کە کتوپڕ ناوچەکە دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو، وێڕای ئەوەی وڵاتەکە کەشوهەوایەکی وشکی هەیە و چەندین ساڵە لەژێر هەڕەشەی وشکەساڵیدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤارە ئەمریکیەکە، “کرواتیا و کۆماری سلۆڤاکیا لە لیستی کۆتایی ئەو وڵاتانەدان و کەمترین حاڵەتی ڕوبەڕوبوونەوەی لافاویان هەیە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×