لە بەغدادەوە وادەی ناردنی 700 ملیار دینارەكە ئاشكراكرا
  2023-12-01       661       

وادەی ناردنی 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكرێت كە بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەری( بغداد الیوم)ی رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە رێگای بانكەكانی رەشید، رافیدەین و بانكی بازرگانیی عێراقەوە ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.

هەفتەی رابردوو شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچە و بودجە و یەكلاكردنەوەی كێشەكان سەردانی بەغدادیان كردبوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×