هێزەکانی غەززە بە موشەک ئیسرائیل بۆردومان دەکەن
  2023-12-01       347       


لیواکانی قەسامی سەر بە بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێگەی ژمارەیەک موشەکەوە شاری تەلئەبیبی ئیسرائیلیان بۆردومانکردەوە، ئەو هێرشە ئاسمانییەش وەک وەڵامێکە بۆ ئەو بۆردومانەنانەی ئیسرائیل کە بە هۆیەوە 100 هاوڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا.

تەنها لە دوای چەند خولەکێک لە راگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی حەماس، لە ناوچە جیاجیاکانی ئیسرائیل و بە تایبەتی لە تەلئەبیب زەنگی ئاگادارکردنەوە پێکرا.

لەو بارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوەی تایبەت بە ئەگەری کەوتنە خوارەوەی موشەکەکانی حەماس لە تەلئەبیب پێکراوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی ململانێ جەنگییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی سەر بە بزونەوەی حەماس، یەکەمین جارە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانەی ئیسرائیل پێدەکرێت.

هەر ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، تەنها دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆتایی هاتنی ئاگربەست، ئیسرائیل دەستیکردەوە بە بۆردومانە ئاسمانی و زەمینییەکانی و بەهۆیەوە، 100 هاوڵاتی فەڵەستینی کوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×