وەزیری دارایی عێراق سەرجەم دەسەڵاتەکانی لە مەسعود حەیدەر وەرگرتەوە
  2023-12-01       716       

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی سەرجەم دەسەڵاتەکانی لە مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق سەندەوە.

نوسراوەکە بە واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە، کە تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، بە بڕیارێکی وزاریی سەرجەم ئەو دەسەڵاتانەی بە مەسعود حەیدەر وەك بریکاری وەزارەتی دارایی دراوە، لێیدەسەندرێتەوە.

تا ئێستا هۆکاری ئەو بڕیارە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئاشکرانەبووە، هاوکات مەسعود حەیدەر هیچ لێدوانێکی فەرمی لەوبارەیەوە نەداوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×