ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک و جێگر و سکرتێرەکەی کاتێک 300 ملیۆن دینار بدەن بە نوێکردنەوەی خانوەکانیان کە ئێستا تیایدا دانیشتون، ئاماژهی بهوهشدا ''خەڵکی بێئیرادە ناتوانێت سەرۆکایەتی دەسەڵاتی چاودێری و یاسادانان بکات".
ئاوێنه: ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو، خۆپیشاندەران چونە بەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تەنها یەک پەرلەمانتار کە ئەویش سۆران عومەر بو پێشوازی لە خۆپیشاندەران کرد و هیچ پەرلەمانتارێکی دیکە لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمان نەبو.
سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لەمیانی پێشوازیکردندا لە خۆپیشاندەران لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمان راگەیاند، "دەسەڵات دەمێکە دەنگی ناڕەزایی پێگەیشتوە و باش دەزانێت خەڵک چەند توڕەیە، بەڵام بەداخەوە ئەو لایەنانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن نەیانتوانیوە ببن بە خاوەنی ئەو هەمو دەنگە ناڕازیە، ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەوەی کە ئەو هەمو توڕەییە حکومەتی پێبڕوخێت و ئەو هەمو دز و تاڵانچییەی پێ دادگایی بکرێت".
لەبارەی ئەوەی ئەگەر دۆخی ناڕەزایی کوردستان بەمجۆرە بەردەوام بێت دۆخەکە بەکوێ دەگات، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، "تا سەر خواردنی ئەو هەمو دز و تاڵانچیانە کە ئەم وڵاتەیان والێکردوە، دوای 29 ساڵ دڵیان بەوە خۆش نەبێت کە خەڵک ئێستا کەم لەسەر شەقامە، رۆژێک کە تەقییەوە نە دەسەڵاتەکەیان نە پارە دزراوەکەیان دادیان نادات".
سۆران عومەر باسی لەوەشکرد، "شتێک بەناوی پەرلەمانەوە نەماوە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک و جێگر و سکرتێرەکەی 300 ملیۆن دینار بدەن بە نوێکردنەوەی خانوەکانیان کە ئێستا تیایدا دانیشتون چۆن ئاگایان لە موعاناتی خەڵک و موچەی دزراو دەبێت، خەڵکی بێئیرادە ناتوانێت سەرۆکایەتی دەسەڵاتی چاودێری و یاسادانان بکات".
خهختی لهوهش كردهوه، له كوردستان شتێك نیه به ناوی پهرلهمان و پارتی دهستی بهسهردا گرتووه، و یهكێتیش شهریكیهتی، بزوتنهوهی گۆڕان كه خهڵك هیوا و ئومێدی لهسهر ههڵچنی بوو، كه چووه حكومهتهوه موچهی خهڵكیان بڕی، كۆمهڵ و یهكگرتوو نهوهی نوێش ئهگهر خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن دهزانن ئهم شهقامه بۆ ئاوا چۆله بۆ نایهنه بهرهی میلهتهوه .