چەند سەرنجێک سەبارەت بەپەیامەکەی بارزانی بۆ پەکەکە

شوان حەمە
  2020-11-03     852
چەند سەرنجێک سەبارەت بەپەیامەکەی مەسعود بارزانی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

1. پێچەوانەی زۆربەی هۆشدارییەکان. من هەلومەرجی درووستبوونی شەڕی ناوخۆ لە نێوان پارتی و پەکەکە نابینم!

دۆخی ناوخۆی پارتی و پەیوەندی خراپی لەگەڵ یەکێتی و دۆخی بێمووچەیی و لاوازی و فرەقەیرانی کابینەکەی مەسرور بارزانی و لاوازبوونی پێگەی بارزانی لەسەرئاستی نێودەوڵەتی بەتایبەت دوای ڕیفراندۆم، هەمانکات کێشە دەرەکییەکانی تورکیا، هاندەری درووستبوونی شەڕی ناوخۆی کوردستانی نین.

2. پێشتر سەرکردەی دیاری پەکەکە موراد قەرەیلان لە ڕێگەی میدیاکانەوە داوای لە بارزانی کردبوو بە ئاشکرا ڕای خۆی سەبارەت بە لەشکرکێشی هێزەکانی پارتی بۆ ناوچەکانی نزیک گەریلاکانی پەکەکە ڕابگەینێت. پەیامەکەی بارزانی وەڵامی داواکەی قەرەیلانە نەک بانگەوازی شەڕ. 

بڕوام وایە پارتی و پەکەکە ئەوەندە کەناڵی پەیوەندییان لەنێواندا هەیە کە پێویست بەم جۆرە داواکاری و ڕاگەیاندنەی قەرەیلان و بارزانی ناکات! ئەو دوو لایەنە دەتوانن پێکەوە دانوستان بکەن و بە ئاشکرا یان بە نهێنی لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکان ڕێکبکەون.

3. بارزانی لە پەیامەکەیدا پێشنیار دەکات کە هەموان ڕێز لە «دەستەڵاتی شەرعی و یاسایی هەرێم » بگرن، بەڵام  هیچی سەبارەت بە پێگە و پۆستی خۆی لەو دەسەڵاتە شەرعی و یاساییەی هەرێمدا نەوتووە! ئایا بۆ وەک کەسێکی بێ پۆست و پلە و پایە، لەیەککاتدا هەردوو پۆست و پێگەی نێچیرڤانی برازای وەک سەرۆکی هەرێم و مەسروری کوڕی وەک سەرۆکی حکومەت فەرامۆش کردووە؟
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×