مەگەر خەڵکیش هەر ئەمەی ناوێ؟!

عەبدولستار مەجید
  2019-03-31     972

هەر هێزێکی سیاسیی، ئازادە لە شێوازی حزبایەتی و ئاراستەی سیاسەتکردن و مامەڵە و ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی دیکە .
ئێمە بۆیە چەند هێزێکی جیاوازین لە قەوارەی سیاسییدا، دیارە جیاوازیشین لە دید و دونیابینی و ئایدیا و .. هتد.

بۆیە زۆر ئاساییە کە هەریەکەشمان سیاسەتی جیاواز و بڕیاری جیاوازمان هەبێ گرنگ ئەوەیە هەر بڕیارێک بدەین، بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و ئەو مەبادیئە ئینسانییانە لەبیر نەکەین کە بۆی دروستبووین و کارمان بۆ کردووە !

نە ئێمەمانان وەک هێزی سیاسیی، نە خەڵکی کوردستانیش، کەسمان تاقەت و حەوسەڵەی ناکۆکیی و دژایەتیی و شەڕە قسەمان نیە، ئەگەر دەرفەت هەبێ بۆ ڕەخنە لە ئەدای خراپی ٢٨ ساڵی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان کە دوو حزب لێی بەرپرسن، چی مەعقولە هێزەکانی تر لەسەر ئەوەی لە هەنگاوێکدا لەوانی تر جیاوازترە، بکەونە شەڕە قسە و لەولاشەوە ئیعلامی دابەستە و سێبەری ئەملاولا خەریکی خۆشکردنی فیتنە و ناکۆکیی و شەڕە قسەی نێوانیان بێت ؟!

ئێمە وەک کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە یەکگرتووی ئیسلامیی، لەوانی تریش جیاوازن ئەوانیش لە ئێمە جیاوازن، بەڵام هونەر لە مامەڵەکردن و هاوڕێیەتی و پێکەوەییدایە بەو جیوازییانەوە .

جا ئەمە ئەکرێ هەرکاممان جیاوازبووین، یان بڕیارێکی جیماندا ئیتر ئەوانی تر بکەونە گیانی و لە پشتی دەیان پەیجی ساختەوە کەسایەتیی سیاسیی و مەعنەوی بشکێنن ؟!

لە ڕاستیدا ئەمە ڕەفتارێکی قێزەونە و ئێمەمانان نابێ چاولێکەری ئەتوار و ڕەفتاری لەوجۆرە بین، لەبری ئەوە هەمووان پشتی یەکتر بگرین لەپێناو ئەو ئامانجانەی ساڵانێکە دەستی یەکتریمان لە پێناویدا ناوەتە دەستی یەک .

ڕونتر بڵێم; گۆڕان هێزێکی سیاسیی سەربەخۆیە خۆیان بەرپرسن لەو بڕیار و قەناعەتە سیاسییانەی هەیانە، تەمەننا دەکەین ڕێکەوتن و چوونە حکومەتیان بەخێر و خۆشیی بۆ خەڵک تەواو بێت و ئەوانیش و پارتیش عیبرەتیان لە ناکۆکیی و هەڵەکانی ڕابردوویان وەرگرتبێ .
مەگەر خەڵکیش هەر ئەمەی ناوێ ؟!

لە کۆتاییدا ئێمە لانیکەم وەک کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، خاوەنی دید و دونیابینی و ئەخلاق و مەبدەئی سیاسیی و ئبسلامیانەی خۆمانین، هەروەک خەریکی کار و پرۆژە سیاسیی و ئیسلامییانەی خۆشمانین، نە دەبینە بەشێک لە ناکۆکی و شکاندنی بەرامبەرەکانمان، نە جیاوازبوونیش بە تاوان و هەڵە دەزانین، لەو چەندین ساڵەشی کاری هاوبەشمان کردووە، بایی ئەوەندە لەیەک تێگەیشتووین کە ڕێزی یەک بگرین !


عەبدولستار مەجید
ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵ‌و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×