مه‌رزی سه‌یران به‌ن به‌فه‌رمی ئه‌ناسرێ

عه‌بدوڵا حاجی سعید
  2019-04-02     154
ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هه‌ردوولای كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق مه‌رزه‌كانی پشته‌ و ته‌وێڵه‌ و شێنێ و سه‌یران به‌ن وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی بناسرێ ئه‌م هه‌وڵانه‌ به‌رده‌وامه‌ به‌تایبه‌تی له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌رسێ لای كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق مه‌به‌ستیانه‌ په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانی زیاتر و باشتر له‌جاران گه‌شه‌ و بره‌وی پێبدرێ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ئابوری و بازرگانی هه‌موولایه‌كی تیادایه‌ مه‌رزی (سه‌یران به‌ن) مه‌رزێكی دێرین و كاریگه‌ره‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران (شاری بانه‌) كه‌ ئێستا بۆته‌ بازاڕێكی به‌رفراوان له‌ ڕۆژ هه‌ڵاتی كوردستان له‌ نێوان شاری سلێمانی و ئوستانی كوردستان واته‌ شاری (سنه‌) ئاڵوگۆڕێكی بارزگانی گه‌وره‌ی تیا به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت كۆماری ئیسلامی ئێران به‌فه‌رمی بڕیاری دا مه‌رزی سه‌یران به‌ن بكرێته‌ ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان كاری كۆتای بۆ ئه‌نجام دراوه‌ بۆ به‌ نێوده‌وڵه‌تی كردنی ده‌روازه‌ی سه‌یران به‌ن جگه‌ له‌وه‌ی كاریگه‌ری گه‌شه‌ی ئابوری و بازرگانی بۆ ڕۆژ هه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری به‌هێزتری ئه‌بێت به‌تایبه‌تی بۆ سنوری پارێزگای شاری سلێمانی جگه‌ له‌ بازرگانان و گه‌شتیاران به‌سه‌دان خه‌ڵكی بێكاری سنوری قه‌زای پێنجوێن سودمه‌ند ده‌بن جگه‌ له‌ ئوتومبێله‌ بار هه‌ڵگره‌كان ئه‌كه‌ونه‌ گه‌ڕ بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵا و شمه‌كی هاورده‌ و هه‌نارده‌  به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌ دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ سنوری شاری بانه‌ و سه‌قز و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان سودمه‌ند ئه‌بن،  بڕیاره‌ ڕۆژی 6/4/2019 شاندێكی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری عێراق سه‌ردانی ده‌روازه‌كه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی عێراق ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو ووڵاتی عێراق و ئێرانی پێویسته‌.

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێبده‌م مه‌رزه‌كانی پشته‌ و ته‌وێڵه‌ و شێنێ له‌ سنوری پشده‌ر ئه‌و سێ مه‌رزه‌ش له‌به‌رنامه‌دایه‌ بكرێنه‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موولایه‌ك ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانی ئابوری تێ په‌ڕاند ئێستا بازاڕ و بازرگانی و هاورده‌ و هه‌نارده‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ووڵاتی ئێران و توركیا له‌و په‌ڕی گه‌شه‌ و پێشكه‌وتندایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچا و كۆمپانیا جۆراوجۆره‌كانی ئێران و توركیا ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كاروچالاكی خۆیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن جگه‌ له‌ كۆمپانیا بیانی و ووڵاتانی عه‌ره‌بی دوای نه‌مانی پاشه‌كه‌وت و بوژانه‌وه‌ی بازاڕ و كاروكه‌سابه‌ت پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان له‌ بواری كشتوكاڵ و گه‌شتیاری خه‌ڵكی دڵ خۆشن كه‌ هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانی ناخۆشی تێ په‌ڕاند له‌ دوای شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی ئابوری و كاره‌ساتی دوای ڕیفراندۆم هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته‌ ڕۆژانی خۆشی و خۆشگوزه‌رانی.

ئه‌وه‌ی ماوه‌ پێك هێنانی حكومه‌تێكی تۆكمه‌ و پته‌ و و به‌هێز و بناغه‌ داڕێژراوه‌ ئه‌ویش به‌وه‌ده‌بێت پارتی گوێ له‌ داوا و داخوازی یه‌كێتی بگرێ پێگه‌ و پێشینه‌ی خه‌بات و تێكۆشان و شۆڕشگێڕی یه‌كێتی ره‌چاو بكات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كانی تر بنیات بنرێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك خۆی به‌به‌رپرسیار بزانێ له‌ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ پێش نیاز كراوه‌كان بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان جێ به‌جێ كردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ ده‌نگ ده‌ران دراوه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت هه‌ر حكومه‌تێك به‌بێ یه‌كێتی دروستبكرێ حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وت و نابێت حكومه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نابێت.


عبدالله حاجی سعید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
 بۆكاروباری بازرگانی و كاسبكاران
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×