گەرمیان لەکوێی ئەو چاکسازییانەدایە کە دەیڵێن؟

ئەیاد محەمەد
  2021-08-10     441
بابپرسین خەڵکینە، لەپارەی مەرزەکە، كه‌ی‌ ڕێگا پچڕ پچڕەکەی گوندی سەیدخلیل و گۆبان کە چەندین گوند دەکەوێتە سەری تەواو دەکەن؟

هیچ نەبێت بەنداوی باوەنور و بەردەسوری پێ تەواو دەکرێت و خەڵک سودی لێببینێت؟

سوپاس بۆ هاوکاریتان ئەگەر ڕێگەی مەرزەکەش بکەنە دوساید چونکە سەردانیکەرانی دەروە هاتوچۆی پێدا دەکەن!

بەپێی میدیا و پەیجەکانی خۆیان کە هیچ نەما نەیڵێن هەمو کێشەی موچە و پارە و خزمەتگوزاری ئەم مەرزانەی زۆنی سەوز بوە  کە دەیان وت داهاتی ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت، ئیتر ئەودیو خۆیان و خدری زینە چی لێدێت کەس مافی نیە بپرسێت!
ئەوە بەوتەی خۆتان ئێستا مەرز و زۆنەکە لەدەستێکی ئەمیندایە و بنەبڕی قاچاخی دەکەن لەزۆنی سەوز ئێمەش هەر ئەوەمان دەوێ کە دزی نەمێنێت جا هەرکەسێک بیکات لەگەڵ ئەوەی ئازادیەکان بپارێزن!

ئینجا خۆ خەڵکێ گەرمیانیش حەقیانە بپرسن ئەرێ زەحمەت نەبێت گەرمیان ئەم هەمو سامان و داهاتەی تێدایە  دەکەوێتە کوێی ئەم چاکسازیانەوە کەدەیڵێن؟

ئێوە کام پرۆژەی گرنگی بۆ تەواو دەکەن، پرۆژەکانی وەک وێزگەی کارەباکەی حەسیرە و نەخۆشانەی سەد قەرەوێڵەییەکەی و  بەهەشتی گەرمیانەکەی سەر سیروانەکەی و بەنداوەکەی بەردەسور و باوەنوریەتی!

 ئەگەر وەک ئەوانه‌بێت كه‌ ناوی دەنێن بەدلیات یان چاکسازیی؟
 لەداهاتودا ئەمە ڕون دەبێتەوە، هەر چەن لای من و زۆر کەسیتریش بابەتەکە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بۆ گەرمیان پێ نیە نابێتە جێگەی دڵخۆشی، هیواخوازم بەهەڵەداچوبم و بەپێی وەسفەکانی خۆیان بن کەدەیکەن! .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×