کەشتی پەروەردە بەرەو نوقومبون        

دێرین جەمال
  2023-12-02     346

خوێندن تاکە چەکە لەهەموو جیهاندا کەدەتوانێت ووڵات بەرەو سەرکەوتن ببات، خوێندن : وەک ئەوسەوڵە وایە کەلە کەشتیەکاندا بەکار دەهێنرێت بۆجوڵە پێکردنی کەشتیەکە ، ئەوکەسانەی ئەوسەوڵە بەدەستەوە دەگرن  شەڕ لەگەڵ شەپۆلەکانی دەریا دەکەن تا کەشتیەکە بگاتە کەناری هیواو لەنگەر بگرێ ، ئەوکەسانەی سەوڵەکە بەدەستەوە دەگرن دەبێت شارەزابن  تابتوانن ئاڕاستەکان دیاری بکەن لەئەگەری هەر ڕوداوێک و بەربەستێک بێتە بەردەمیان بتواننن ئاڕاستەی کەشتیکە بگۆڕن و ڕێگای هیوا بدۆزنەوە کەشتیەکە لەنوقومبون بپارێزن ،، بەڵام ئەگەر کاپتنی کەشتیەکە سەرکێش بێت و بیەوێت سەرکێشی بکات لەگەڵ شەپۆلەکانی دەریادا ڕەنگە کەشتیەکە نقومبێت و نەگات بەکەناری ئارامی ..

بەداخەوەلەئێستادا سەوڵی کەشتیەکەمان لەجوڵە وەستاوە پێویستی بەئیرادە یاکی بەهێزە بکەوێتە جوڵەو کەشتیەکەمان لەنوقومبون بپارێزێت، هەموومان دەزانین چەندین قەیران بەرۆکی  ووڵاتی گرتووە هەریەکێکمان خاوەنی چیرۆکێکی تاڵین لەماڵەکانی خۆماندا ، بەڵام لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە کەئێمە لەماڵەکانی خۆماندا وەک دیلێک بێدەنگین هیچ لەخەمی منداڵەکانماندا نین ، بەبێ ئەوەی پێی بزانین داهاتوی منداڵەکانمان بەرەو نوقوبون دەبەین ..
هەمیشە وتراوە پەروەردەو زانست واتە پەروەردە کردن لەپێش زانستەوەیە ، کەچی ئێمە ڕۆژانە درۆدەکەین لەگەڵ منداڵەکانماندا  تا ئارامیان بکەینەوە بێ ئەوەی درکی پێ بکەین ،، ئەوەی ناخم ئازاردەدات هەموو پێداویستیەکی قوتابخانەم بۆمنداڵەکەم کڕیوە هەموکات منداڵەکەم لێم دەپرسێت کەی دەرگای قوتابخانە دەکرێتەوە؟
ئەو زۆر بەحەسرەتەوە چاوەڕوانی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەیە ،منیش بۆدڵخۆش کردنی هەموکات دەڵێم  ئەم هەفتەیە دەرگای قوتابخانە دەکرێتەوە ، ئەو بەدڵخۆشیەوە جانتاکەی کردە شانی و چەترەکەی لەسەرسەری هەڵکرد بەپێکەنینەوە ووتی کەدەرگای قوتابخانە کرایەوە چەترم پێیە خۆموهاوڕێکەم باران تەڕمان ناکات ، ئەوچەندین هیوا لەچاوەکانیدا دەدرەو شانەوە ، بەڵام من چەندین جار درۆم لەگەڵ کرد ئاخر من چۆن بتوانم باوەڕ بەمنداڵێک بێنم باسی قەیرانی ووڵاتی بۆ بکەم؟  ئەو لەدونیای منداڵیدایە ، چۆن ئەو پەروەردەیە ڕاست بکەمەوە ؟ کەدەبێت ئێمە لەگەڵ یەک ڕاستگۆ بین ، هەمومان بەر پرسیارین بەرامبەر پەروەردەو ئایندەی منداڵەکانمان ، باهەمومان دەست بگرین بەسەوڵی کەشتیەکە بیجوڵێنین تا داهاتوی منداڵەکانمان لە نوقومبون بپارێزین..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×